دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی کەڵکان سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “مەنووچێهر ڕەزایی” “پەیمان ئەحمەدیان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.