بەڕێزان لە یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ڕۆژی دامەزرانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.
شاراوە نییە کە ژنانی شۆڕشگیڕ و بە هەڵوێستی کورد لە نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان دا جێ پەنجەیان دیارە وهەروەها ڕۆڵ و دەوری ژنان لە مەیدانی خەباتی بە کردەوە دا شان بەشانی براکانیان لە خەباتی نەتەوایەتی گەلەکەمان دا جێگای تایبەتی خۆیی هەیە. ژنان لە مەیدانی خەباتی مەدەنیش دا مەیدانداری دەکەن و بە تایبەتی لە شۆڕشی (ژن،ژیان،ئازادی)ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەنگەری پێشەوەی ئەو خەباتەدا بوون و کە بەداخەوە لە بەردەوامی ئەو خەباتە دا چەندین شەهیدیان پێشکێش بە بارەگای ئازادی کوردستان کرد.
جێگای داخە کە لە ئێستا دا بەشێكی بەرچاو لە ژنانی ئازادی خواز و یەکسانی خواز بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ئینسانی و نەتەوەیەکانیان لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی دان و حوکمی قورسی بەندکرانیان بەسەر دا سەپاوە.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە ئەرکە پیرۆزەکانتان بە ئاوات دەخوازێت.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٤ی رەشەممەی ١٤٠٢ ی هەتاوی