دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت بەناوەکانی “سولەیمان بایستە، محەممەد ناسری، حاجی سەرافی و عوسمان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی هەینی، ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سولەیمان بایستە، محەممەد ناسری، حاجی سەرافی و عوسمان (نازناوی نادیار)، چوار هاووڵاتیی خەڵكی گوندەکانی دەوروبەری شاری شاری سەردەشت لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییانە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێائاکام ماوەتەوە.