کرماشان : دەستبەسەر کردنی  هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی”ئەیووب مرادی”٢٢ ساڵە خەڵکی (دەرەدرێژ) سەر بە کرماشان” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.