ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی دێولان پاش دوو حەوتوو

خۆراگری: حوسێن ئەمیری و یەدێ سەرمەستی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دێولان ماوەی حەوتوویەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕژانی پێنجشەممە، و هەینی، ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی ” ٨ و ٩ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” حوسێن ئەمیری و یەدێ سەرمەستی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری دێولان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو دوو هاووڵاتییە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکردنیادا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*