دەسبەسەرکردنی خوشکی شەهیدێکی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مریەم باباخانی، خوشکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان و خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٨ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “٨ی جانیوەری ۲۰۲٦ی زایینی” لەکاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی، مریەم باباخانی، خوشکی شەهید مووسا باباخانی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و دانیشووی شاری ئیسفەهان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر بێسەروشوێن کراوە.
ناوبراو زیاتر لە مانگێکە لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیران یار نییە و هەروەها شەهید مووسا باباخانی، ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات بوو کە لەلایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری هەولێر تێرۆر کرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*