خۆڕاگری: مێهران حەسەنزادە و حەمید عەبدوڵڵازادە دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ، لەلایەن بە تۆمەتگەلی جیاواز لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مێهران حەسەنزادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بە تۆمەتی “بەغی” سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
هاوکات حەمید عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆمای ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ئەو سزایە بەشێوەی فەرمی بە هەردوو بەندکراوی سیاسیی ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کە مێهران حەسەنزادە، لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و هەروەها حەمید عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ وەرزی پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراو و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.