خۆڕاگری: سەیران خوسرەوی، ژنە چالاکوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە مەدەنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە بە جلی مەدەنییەوە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی سەیران خوسرەوی چالاکی مافی ژنان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە مەدەنییە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵی ئەو چالاکوانە و وێڕای دەسبەسەرکردنی مەڵکەشیان بە تەواوی پشکنیوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.