سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سامڕەند وجوودی، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای چوار مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” رایگەیاند: سامڕەند وجوودی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردیی ڕەنگی خاکی و جامانە، سزای چوار مانگ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی هەینی، ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕیژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.