دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵ و لاوێکی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: زانیار شادیخا مێرمنداڵی ١٧ساڵان و موحسین دەهار، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، زانیار شادیخا مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵان و موحسین دەهار تەمەن ٢٤ساڵانی خەڵكی گوندی “سینگان”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی و بەشێوەیکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.