بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەنەدیخانەی قوروە لێیدراوە و بریندار کراوە

خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی دێولان و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن پارێزەری بەند و بەندکراوانی دیکەی سەربە ڕێژیم کەوتووەتە بەر لێدان و بریندار کراوە و بەبێ هیچ پێڕاگەیشتنێکی پزیشکی گەڕێنداروەتەوە بۆ ناو هەمان بەند.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری دێولان لە بەندی گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی قوروە لەلایەن پارێزەری بەند و بەندکراوانی دیکەی تاوانباری سزا ئاسایییەکان کەوتووەتە بەر لێدان و بەوهۆیەوە بریندار کراوە و سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ تا ئێستا بۆ ناوەندە دەرمانییەکان نەگوازراوەتەوە و کۆبوونەوەی پزیشکی یاسایی بۆ ناوبراو بەڕێوە نەچووە.

ناوبراو پاش بریندارکردنی، داوای لە بەرپرسانی بەندیخانەکە کردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و کامێراکانی چاوەدێری بپشکنن، بەڵام بەبێ هیچ جۆرە بەدوادووچوونێک بۆ ئەو بابەتە دوای ماوەیەک بۆ جاری دووهەم بۆ ناو بەند گەڕێندراوەتەوە و دیسان بە توندی هێرش کرابووە سەری و بەوی هۆیەوە بریندار کراوە.

جێی ئاماژەیە کە، ئەو بەندکراوە سیاسییە، بەبێ ڕەچاوکردنی بنەمای جیاکردنەوەی تاوانەکان، ماوەی دەسبەسەرکردنەکەی لە بەندی گشتیی بەندیخانەی قوروە لەگەڵ تاوانبارانی سزا ئاسایییەکان تێپەڕ دەکات و تاکە بەندکراوی سیاسی ئەو بەندەیە.