قووروە: هاووڵاتیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتیەکی شاری قووروە بە ناوی”پووریا سەفایی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان بێئاکام ماوەتەوە وهیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.