خۆڕاگری: سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی لە لایەن دادگای شوڕش سزای بەنکران و دوورخستنەوەی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی”سۆما پوورمحەممەدی” ماموستا وئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەنی – کۆمەڵایەتی نۆژین لە دوو دۆسییەی جیاواز دا لە لایەن دادگای شوڕش و دادگای تاوانەکانی شاری سنە لەسەر یەک بە ١١ساڵ بەندکران سزا درا.

دادگای شوڕش ناوبراوی بە تۆمەتی درووست کردنی دەست و گرووپ و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشان سزادا.هەروەها پێشتریش دادگای تاوانەکانی شاری سنە لە دۆسییەکی تر دا سزای ١ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراوی بە سەر مامۆستا “سۆما پوورمحەممەدی” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دا سەپاند.

 “سۆما پوورمحەممەدی” لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هاوسەرکەی “ئیدریس مینبەری”، ڕۆژی چووارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.