خوشک و برایەکی خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کران

خۆڕاگری: سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برای خەڵکی بۆکان، کە پێشتر لەلایەک دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، ڕەوانەی بەندیخانەی شاری و بۆکان و ورمێ کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، سروە شیری و پەیمان شیری، خوشک و برایەکی لاوی خەڵکی شاری بۆکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٤مان بەندکردن دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ بەندیخانەکانی ورمێ و بۆکان، سروە شیری سزای هەشت مانگ بەندکردن و پەیمان شیری سزای ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

سروە شیری گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ و پریمانی براشی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان و هەروەها هەردووکیان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی کۆمای ئیسلامی لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگەندەی بەدژی حکوومەت و هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سروە سزای هەشت مانگ بەندکردن و پەیمان سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.