دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بەهار ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و هاوسەری ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی سەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەهار ئەحمەدی، هاوسەری ئەسعەد محەممەدی، چلاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بە بێ‌ڕێزیکردن دەسبەسەریان کردووە و ناوبرا نرخۆشی ڕۆماتیزمیشی هەیە و ڕێگەیان پێ نەداوە دەرمان و پێداویستییە تەندروستەکانی لەگەڵ خۆی بباتە گرتنگەوە.

جێی ئاماژەیە کە، ئەسعەد محەممەدی، هاوسەری بەهار ئەحمەدی، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها تا ئێستا ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنە، هیچ هۆکارێکیان باس نەکردووە بۆ دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاوسەرە و هەروا چارەنووسیان ناڕوونە.