دووبارە دەسبەسەرکردنەوەی نازیلا مەعرووفیان لەگەڵ دایکی پاش ئازادبوونی

خۆڕاگری: نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری تاران، پاش ئازادکرانی کاتی، لەگەڵ دایکی دیسانەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژێک دوای ئازادیی کاتی بە دانانی بارمتە، لە کاتی سەردانکردنی بۆ بنکەی پۆلیسی تاران بەمەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەگەڵ دایکی بە ناوی “فەریدە ڕەبانی” دەستبەسەر کران.

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژی یەکشەممە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین‌ی تاران ئازاد کرا و لە کاتی دەسبەسەربوونیدا بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێی ڕێژیم، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.