خۆڕاگری: ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مامشەریفی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سەرجەم سزای ٦ساڵ و ٦مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سەید ڕەحمان حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و ئەحمەد مامشەریفی، هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتیی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و تاکاتی سەپاندنی سزاکانیان لە بەندیخانە دەسبەسەربوونە و لەو ماوەیەدا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
