خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی مەریوان،بە ناوەکانی”بارزان قادری” و “خەڵات قادری” خەڵکی گوندی دووپلوورە سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری و بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی سەری ساڵی تازە و نەورۆز دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.