دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “هەتاو ئەکرەمیان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕگری”، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هەتاو ئەکرەمیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری تیکاب و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی هەتاو ئەکرەمیان و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، دەسبەسەریان کردووە و بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە.

شایانی باسە کە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.