ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-‌ سەقز لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، ئازاد کرا.

ناوبراو لە پەروەندەیەکدا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی “ئایچی”ـی سەقز لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەری ٢ی ڕێژیمەوە لەو شارە، سزای ٨مانگ بەندکردن و ٧٠زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها پاش کۆتاییهاتن بە ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.