خۆڕاگری: سامان یاسین هونەرمەندی خەڵکی کرماشان لە لایەن دادگای شوڕشی تاران سزای بەندکردن و دوورخستنەوەی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”وەکیلی سامان یاسین، دکتور حوسێن سەرتیپی لە لاپەری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس ڕاگەیاندوە کە سامان یاسین کە مەترسی ئێعدامی لەسەر نەما و ناوبراو لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شوڕشی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکران ودوور خستنەوەی بۆ یەکێک لە شارەکان پارێزگای کرمان بەسەر داسەپێندراوە.

“سامان یاسین”لە دەسبەسەر کراوانی شورشی(ژن،ژیان،ئازادی)یە کە پێشتر سزای ئێعدامی لە لایەن دادگای بەسە،ر دا سەپێندرابوو کە ئەو حوکمە رەت کرابووە “سامان یاسین”ماوەی زیاتر لە ١٨ مانگە لە زیندان بەسەر دەبات.