شنۆ: دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ١ی بەنەمەرێ ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی دێشەمس سەر بە شاری شنۆ بە ناوی”فەخرەدین مودەریسی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانی ١ی بانەمەڕ هەڵیانکۆتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەو دەسبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.