دەسبەرکردنی ژنە چالاکوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەتیە گوڵچینی، چالاکی مافی ژنان و هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ۲٤ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۱٤جانیوەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عەتیە گوڵچینی، یەکێک لە چالاکانی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو چالاکوانە لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.