دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لە بناو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حوسێن پایە، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو موەی ١٥ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر وچارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ١٥ڕۆژ لەمەوبەر، حوسێن پایە هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی شاری بناو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ چارەنووسی نادیارە.

حوسێن پایە لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا هیچ پەیوەندییەکانی بە بنەماڵەکەیەوە مەکردووە و بنەماڵەکەشی بەردەوام لە هەوڵدان بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی کوڕەکەیان، بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و ئەوەش بووەتەو هۆی نیگەرانیی لە ڕادەبەدەری ئەو بنەماڵەیە.

جێی ئاماژەیە کە، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو ١٥ڕۆژەدا کە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری بناو دەسبەسەر کراوە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشی بەردەوامن لە بەدواداچوونیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی کوڕەکەیان و هەروەها حوسێن پایە، ڕۆژی ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە شاری بناو دەسبەسەرکراوە.