
خۆڕاگری: بەهرام ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەهرام ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “سڵێن”ـی سەربە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.