دەسبەسەرکردنی وەرزشوانێکی خەڵکی قوروە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مێهدی ڕەمەزانی، وەرشوانی بواری لەشجوانیی خەڵکی قوروە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مێهدی ڕەمەزانی، وەرزشوانی بواری لەشجوانی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکاهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو چەند ڕۆژ پێشتر لەلایەن ناوەدنە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کرابوو لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو و هەروەها پاشان هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشیوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەری بەبەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و لێدان و ئەشکەنجەدان دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.