دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی خامنەییەوە

خۆڕاگری: سومەیە قادری و حوسێن بایزیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سومەیە قادری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەزکەسک”ـی پیرانشار و حوسێن بایزیدی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

شایانی باسەکە، “سومەیە قادری” خوشکی موحسین قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردە کە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرد و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو دوو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.