دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هادی یوسفپوور، چالاکوانی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هادی یوسفپوور، چالاکوانی ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی، دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو ١٢ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامی لە پیرانشار، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی کە دەستیان بەسەر هێندێک بەڵگەنامە و ماشێنەکەشی داگرتووە، دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە.