دەسبەسەر کردنی “ئۆمید حامدی”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێران

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری)، ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی١٤٠٣ی هەتاوی “ئۆمید حامدی” مامۆستا لە دەبیرستانی شاهدی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەسبەسەر کردنی مامۆستا ئۆمید هێرشیان بردوتە سەر ماڵەکەی کەل و پەلە شەخسییەکانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.