“سولێمان چوپانی” سزای بەند کرانی دەسبەسەر بەسەر دا سەپێندرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”سولێمان چوپانی” خەڵکی گوندی گردکشانەی سەر بە  پیرانشار لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاریپیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ ٧ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ناوبراو ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو