ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری: ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، دوای ئەوەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست‌اد نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز، پاش ئەوەیکە ئەیووب جەوانپووریان دەسبەسەر کردووە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەست‌دا نییە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نەدراوە پێوەندی تەلەفوونیشی لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا هەبێ.
سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکیان نادەنەوە و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ‌بەش کراوە و ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ئەمسال هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی و بەشێوەی توندوتیژی ڕفاندوویانە.