بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”ئەحمەد حەسەنزادە” ٥٧ سالە خەڵکی بۆکان باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی حکومەت و هاندانی خەڵک بۆ مانگرتنی گشتی سزای ٣ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.
ئەحمەد حەسەنزادە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراوە کە دواین جار ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لەگەڵ کچەکەی سۆڵماز حەسەن زادە لەساڵڕۆژی لە دایکبوونی کوڕە شەهیدەکەی دەستبەسەر کرابوو.کە دوای لێکۆڵینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کرابوون.