هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: فەرهاد پەلە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار، بەشیوەی کاتیی و بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرهاد پەلە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری پیرانشار پاش زیاتر لە ٢مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.