ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی قووچان پاش پەنجا ڕۆژ

خۆڕاگری: دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ بەسەر ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی ناڕەوای مێهدی بەهادوری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قووچان، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە، ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: مێهدی بەهادوری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری “قووچان”ـی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، ماوەی ٥٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی قووچان گوازراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا، لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*