
خۆڕاگری: سەباح ئەمینیان، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوەدەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەباح ئەمینیان، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێ نادیار.
ناوبراو لە شوێنی کارەکەی خۆی سەرقاڵی کارکردن بووە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی هەڵیانکوتاوەتە سەری بەشێوەیە دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و جارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.