خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ئیلام و کرماشان بەناوەکانی ” کیان قەیسەربەیگی، داود ئیمانی و عەلی حاتەمی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٤ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ٢١ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵانیان بە ناوی “کیان قەیسەربەیگی” خەڵكی شاری سەراوڵەی سەربە پارێزگای ئیلام دەسبەسەر کردووە و کە خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی شارستانییە لە زانکۆی ئازادی ئیلام و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
داود ئیمانی، هونەرمەندی ناسراوی خەڵكی شاری کرماشان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، عەلی حاتەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “بەدرە”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

Be the first to comment