بۆکان هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “جەلیل مەولوودی”٤٤ ساڵ وەستای لولەکێشی گازی ماڵان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.