خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی سێ هاووڵاتی تری خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “کاوە ساڵحی” “ئالان داغدار” “سیامەک هەیاسی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.ژمارەی دەستبەسەر کراوانی شاری بۆکان گەیشتە ١٠ کەس.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.