“شێرکۆ ڕوشەنی”بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ جاری دووهەم گواسترایەوە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەستبەسەر کراوی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شێرکۆ ڕوشەنی” دوای زیاتر لە ٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی و کۆتای لێکۆڵینەوە گوازرابووە بۆ زیندانی سنە، بەڵام لە سەر داوای ناوەندە ئەمنییەکان دووبارە گەڕێندرایەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە.

“شێرکۆ ڕوشەنی ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی تەمەن ٣٠ ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵی لەبەر دەست دا نییە.