
خۆڕاگری: هاووڵاتییە خەڵكی پیرانشار بەناوی “حامید شامی” ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، حامید شامی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لەو ماوەیەدا تەنیا چەند چرکەیەدا لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفوونی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە سپای تێرۆریستی پاسدارانی دەسبەسەریان کردووە و ئیدی تائێستا بێسەروشوێنە و هەوڵ و بەدوداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.