چوار هاووڵاتیی یەک بنەماڵەی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: عەلی، دیار، عابید و ئەیووب ئەحمەدی، چوار هاووڵاتیی یەک بنەماڵەی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲۳ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، عەلی ئەحمەدی، دیار ئەحمەدی، عابید ئەحمەدی و ئەیووب ئەحمەدی، چوار هاووڵاتیی یەک بنەماڵەی خەڵکی گوندی “ئارەنان”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان، دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەلایەن هێز سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.