“مامۆستا مادیح کەرەمی”سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی”مامۆستا مادیح کەرەمی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی هۆییە سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان سزای ١ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراوی بە سەر دا سەپێندرا.

ئەو مامۆستا ئاینییە بە تۆمەتی پشتگیری لە داخوازییە رەواکانی خەڵک و پرپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی بیر و باوەری گشتی خەڵک تۆمەتبار کراوە .