ورمێ: مێهران عەبدووڵازادە بە ئێعدام مەحکووم کرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی”مێهران عەبدووڵازادە” کە لە ڕەوتی خرۆشانی خەلکی ورمێ دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای شوڕشی شاری ورمێ سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای ناساندنی وەک “موحاربە” و “فەساد لە سەر زەوی” سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندراوە.