پیرانشار : ٧ کەس لە دەستبەسەرکراوانی پیرانشار سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٧هاووڵاتی خەڵکی شارەدێی پەسوە سەر بە پیرانشارکە لە ڕەوتی خرۆشانی خەلکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون و دوای کۆتای هاتنی لێپرسینەوەکانیان بە بارمتە ئازاد کرابوون. لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە سزای بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە هەر یەک لە”ئیسماعیل تەجەلا”٢٢ساڵە”ئارام خالیدی نەسەب”٢٣ساڵە “عەلیرەزا محەممەدی ئەرشەد”٢٢ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی بە ٢ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری وکۆبوونەوەو تەبانی بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٣ساڵ٧ مانگ بەندکران و پرۆپاگەندا بە دژی حکوومەت بە ٨مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراون.کە لە سەر یەک هەر کام بە ٦ ساڵ و ١١مانگ بەند کران مەحکووم کراون کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگەکەیان جێ بە جێ دەکرێت.

هە وەها،”محەممەد ئیبراهیمی ئەرشەد”٢٩ ساڵە “ئێحسان گولابی “٢٠ساڵە “عەلی بەخشووری ٣٩ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری،کوبوونەوەو تەبانی دژ بە وڵات بە ٥ ساڵ بەند کرانی تەعزیری و پروپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ و هەروەها وێنە هەڵگرتن لە ناوەندە دەوڵەتییەکان بە ٣ ساڵ بەند کران مەحکووم کراون کە لە سەر یەک هەر کام ١٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان ٥ ساڵ بەند کرانیان جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها هیوا مەحموودی بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی دژ بە وڵات بە ٢ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.