خۆڕاگری: ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “مەحموود ڕەشیدی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.