سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عومەر شریف‌حاجی. هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای یەک ساڵ بەنکردن و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساری مەهەباد لە کۆبوونەوەیەکدا سزای یەک ساڵ بەنکردن و دووسرخستنەوەی بەسەر عومەر شەریف‌حاجی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئەو شارەیدا سەپاند و لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی ورد نییە لەسەر وردەکاریی و تۆمەتە وەپاڵ‌دراوەکانی.

جێێ ئاماژەیە کە، ناوبراو پێشتر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کرابوو و ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەندکراوە و بڕیاری دوورخستنەوەی لەسەر دراوە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرد و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.