دەسبەسەرکردنی دوو مێرمنداڵی خەڵكی کامێران لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو مێرمنداڵی خەڵكی کامێران بەناوەکان “هەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هەوراز زەمانی و بێهرووز ڕەشیدی، دوو مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ساڵانی خەڵكی شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەر کراون و فوازراونەتەوە بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم، بەشێوەیەکی دڕەندانە بەبێ بوونی هیچ بەلگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو دوو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە و گوازستوواننەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.