
خۆڕاگری: عەبدولوەهاب پیرۆتی، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد ماوەی نزیکەی حەوتوویەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عەبدولوەهاب پیرۆتی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد ماوەی ٦ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک حەوتوو هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.