
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە بەناوی “محەممەد ئەتڵەس” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد ئەتڵەس، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە، بەهۆی ئەوەیکە بەشداری لە مانگرتنی گشتیی ئەو شارەدا کردبوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.