خۆڕاگری: ئەرسەلان دادگەر، هاووڵاتیی خەڵكی دیواندەرە و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەرسەلان دادگەر، هاووڵاتیی خەڵكی شاری دیواندەرە و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی “سیخوڕی” سزای ٣٦ساڵ بەندکردنیبەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو کە داوای لە دادگا کردووە پێداچوونەوە بە سزاکەیدا بکرێتەوە، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە و ئەو سزایە بە ١٧ ڕۆژ دەسبەسەربوونی پێشووتری، بۆ ماوەی ٣ساڵ هەڵپەسێدراوە و هەروەها ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای بەنگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە، هەرلەوێ دەسبەسەر کرا و لە کاتی شۆڕشی ژیناشدا جارێکی دیکە دەسبەسەر کراوە و نزیکەی ٢مانگ ڕاگیراوە پاشان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.